زوڵفت شۆڕ کەوە با بدات لە ڕووم تۆز و ئارەقم بۆ بسڕێتەوە
هەستی نامۆیی سەرمای ئەم شەوەم لە سووتانێکا بیر بەرێتەوە
بچۆ سەر باڵی فریشتەی سپی سەفەرێ بکە بۆ ئەم هەوارە
بە دیار دووردەستی و ئەندێشەی تۆ سەرتاپای گیانم کانگای ئازارە
ئەنگوستی نەرم بنێ سەر چاوم بەڵکوو لە خەونا ئارام بم ساتێ
شەوێکی ئاوا مەگەر هەر تەنها هەناسەی گەرمی تۆ بێ و بمگاتێ
زوڵفت شۆڕ کەوە با بدات لە ڕووم تۆز و ئارەقم بۆ بسڕێتەوە
هەستی نامۆیی سەرمای ئەم شەوەم لە سووتانێکا بیر بەرێتەوە