نیوەشەوە دوا درەختی شەقامەکان نوقمی شەون
نیوەشەوە دوا سەرخۆشی کۆڵانەکان نوقمی خەون
منیش تەنیا لەسەر چرپا شکاوەکەم ڕاکشاوم
خامۆش ئەڵێی ئاسەواری وڵاتێکی داڕووخاوم
غوربەت و مەی چاوەکانمە ژوورەکەشم چۆڵەوانی
گریان هاوڕێ و گۆرانیشم برینێکە ئەرخەوانی
برینی من برینێکە پڕ لە ژانی چاوەڕوانی
لەبۆ زەنگی تەلەفونێ شەپۆل ئەدا هەراسانی
هاوار لە سوێی مەرگی ژوان چەند گرانە چەند گرانە
درۆی نەبێ خوانەکردە ئەڵێی مەرگی ئازیزانە
شەو تێپەڕی و ئەوەی ویستم تاوێ دەنگی نەڕژانە گوێم
ئەوەی ویستم تەنها تۆزێ بای ئارامی نەڕژانە گوێم
ناچار چرپام تەنیا کرد و تەلەفونم کردە هاوڕێم
هاوارم کرد ئەلو ئەلو دڵی مردوو چیتان ئەوێ چیتان ئەوێ