بورهان مەجید

ڕۆژژمێر

بە دەنگی: بورهان مەجید
شێوەزار: سۆرانی
194
ڕۆژژمێری عەشقی منە مەیسووتێنە ئەو نامانە
گوڵم هەمووی خورپەی دڵ و عەشقی پاک و وشەی جوانە
تۆ نامەی من ئەسووتێنی، من نامەی تۆ ئەمسووتێنێ
نامەکانت هەموو شەوێ بە بێدەنگی ئەمگرێنێ
نامەکانت هەموو ڕۆژێ بە بێدەنگی ئەمگرێنێ

ئەگەرچی تۆ بوویتە مایەی ئەو هەموو خەم و عەزابەم
بەڵام قەت ڕۆژێ لە ڕۆژان وەک بێوەفا ناوت نابەم
ڕۆژژمێری عەشقی منە مەیسووتێنە ئەو نامانە
گوڵم هەمووی خورپەی دڵ و عەشقی پاک و وشەی جوانە

با ئازاری دڵیشم بەی خۆشم ئەوێی هەتا ماوم
چەند بێباک و بێ مروەت بی هەر وای لە ناو دڵ و چاوم