بۆم بڵێ بەستەی خۆشی خەیاڵم
وەی وەی خۆشی خەیاڵم
بیهێنەرە جۆش گیانی بێحاڵم
گیان گیان گیانی بێحاڵم
سروشتی ژاکاو بووم بە ئاستی تۆ*؟؟؟
ئەگەر شکاوە دیسان سەر لە نۆ
وەی وەی دیسان سەر لە نۆ
دەمێکە ئازیز گوێشلی بەستەم
بەستە و گۆرانی ئەو دیدەمەستەم
وەی وەی ئەو دیدەمەستەم
دەی سا بۆم بڵێ
دیسان بۆم بڵێ کام بەستە خۆشە
وەی وەی کام بەستە خۆشە
دڵ بۆ بیستنی خەیلێ پەرۆشە
وەی وەی خەیلێ پەرۆشە
بۆم بڵێ بەستەی خۆشی خەیاڵم
وەی وەی خۆشی خەیاڵم
بیهێنەرە جۆش گیانی بێحاڵم
وەی وەی گیانی بێحاڵم
*؟؟؟= ئەو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس