حوسێن عەلی

ئەڕۆی بۆ مەکتەب (ئەی گوڵ ئەی گوڵ)

بە دەنگی: حوسێن عەلی
شێوەزار: سۆرانی
322
ئەڕۆی بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵتا
بمکە بە قەڵەم بمکە بە قەدتا
ئەی گوڵ ئەی گوڵ

ئەڕۆی بۆ مەکتەب سەر بە عەباوە
گیانم بە بێ ڕۆح وێسیا بە پاوە
توخودا جاروبار بەرکە بە دواوە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ

ئەڕۆی بۆ مەکتەب سەر بە بەیانان
توخودا لەبەر من بێرۆ ئێواران
توخودا لەبەر دڵ بێرۆ ئێواران
بیکەین گفتوگۆ وەک جاری جاران
ئەی گوڵ ئەی گوڵ

ئەڕۆی بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵتا
بمکە بە قەڵەم بمکە بە قەدتا
ئەی گوڵ ئەی گوڵ

تەختی سینەکەت مەڕمەڕی ڕووتە
خۆزگەم بەو شەخسە کچێ لەگەڵت جووتە
خۆزگەم بەو کەسە شەو لەگەڵت جووتە
جووتە مەمکەکەت دانەی یاقووتە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
جووتە مەمکەکەی دانەی یاقووتە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ

ئەڕۆی بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵتا
بمکە بە قەڵەم بمکە بە قەدتا
ئەی گوڵ ئەی گوڵ