حەسەن زیرەک

ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
267
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردنێ گیان دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردنێ گیان گوڵمیان برد بۆ تانجەرۆ
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
بۆت نەمام دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ

ئامینێ گیان لەسەر پردی سەقزلوو
کێل گەردنێ گیان قەولم دا بە کچێکی جوو
ئامینێ ڕۆی و لە دەستم دەرچوو
بۆی نەمام بەژنی نەمامی سنجوو
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردن دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ

ئامینێ گیان لەسەر پردی میاندواوێ
ئامینێ گیان کوڵمت گوڵی سێڵاوێ
بۆت نەژیم ئەو نارنجەم بۆ باوێ
ئامینێ گیان ئەو نارنجەم بۆ باوێ
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردن دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ

ئامینێ گیان جوانی بەینەڵڵا جوانی
کێل گەردن حدوودێ شاروێرانی
ئامینێ دەی بە ملوێنێ هەرزانی
دە وەرە دەی سەرتۆپی کوردستانی
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردن دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ

ئامینێ گیان لەسەر پردی سەقزلوو
بۆت مردم بەژنت نەمامی سنجوو
ئەی هاوار قەولم دا بە کچێکی جوو
بۆی مردم ڕۆی و لە دەستم دەرچوو
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردنێ دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ

ئامینێ گیان یەکسەر لەسەر پردی سوور
بۆت نەمام قەدت بە وێنەی بلوور
ئەی هاوار بێ تۆ من ناژیم لە دوور
ئامینێ گیان بێ تۆ من ناژیم لە دوور
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردن دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ

ئەرێ ئامینێ گیان لەسەر پردی بۆکانێ
کێل گەردنێ ناسکێ گوارە جۆلانێ
بۆت نەژیم پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
ئامینێ گیان گۆزەی هەڵگرت بۆ کانێ
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردنێ دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ

ئەرێ ئامینێ گیان من خاسێ بە و تۆ خاسێ
کێل گەردنێ بە هەردووکمان کراسێ
دە وەرە دەی با گولە کوێر بێ نەتناسێ
ئامینێ گیان گولەت بمرێ و بماسێ
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردن دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ

ئەرێ ئامینێ گیان من دینێ و بە تۆ دینێ
کێل گەردن گیان بە هەردووکمان سەرینێ
ئەی هاوار گولەت کوێر بێ و نەتبینێ
ئەی هاوار گولەت بمرێ لە قینێ
ئەرێ ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
کێل گەردن دوێنێ فەسڵی نیوەڕۆ

ئامینێ گیان من کاڵێ و بە تۆ کاڵێ
لێوئاڵێ گیان بە هەردووکمان هەرزاڵێ
دە وەرە دەی با بەجێ بێڵین ماڵێ
ئەی هاوار بۆ تۆ مردم خەزاڵێ
ئامینێ گیان ئەوڕۆ ئەوڕۆ ئەوڕۆ
بۆت نەژیم *؟؟؟ نیوەڕۆ

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس