مستەفا دادار

جوانی لای بانە (شەدەلار)

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
216
دەس لە بانی دەس هەر خزمەتکارم
بە جوابدانەکەت مەڕۆ هەر منەتبارم
شەدەلار بووکی پار مەزەدار جوانی لای بانە
دە بێنە بێنەو ماچت کەم ئۆف خاڵ دانە دانە
ئۆف بە مەحرەمانە

کفنەکەم ببڕن بە مەودای مقەست
شەرتە مەیلەکەت مەرۆ بەرنەدەم لە دەست
ئەی شەدەلار بووکی پار جوان کرماشانە
دە بێنە بێنە ماچت کەم خاڵ دانە دانە
ئۆف دەردم گرانە

کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گوللە یا ڕاوم بنێن
گەر گوتم کوتم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ
ئاخ ئامان
لاشەڕم کوا بەدفەڕم ئەمما لەسەر مافی ڕەوام
دەست و چەک، ئیمان و هیوا و هێزی ئاورینم دەوێ
ئامان ئامان ئای ئای ئامان ئاخ

شل شل بمکوتن تۆزم نەمێنێ
بە شەرت یارەکەی من چاوی هەڵبێنێ
وەی شەدەلار بووکی پار چاو بە خومار
جوانی لای بانە
دە بێنە بێنە ماچت کەم خاڵ دانە دانە
ئۆف دەردم گرانە