میکائیل مەهابادی

ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا

بە دەنگی: میکائیل مەهابادی
ئەلبۆم: ڕۆژگار
شێوەزار: سۆرانی
316
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەتۆ وا زوو لە بیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا
لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا لە تۆ ڕا
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟

ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا؟
سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی* عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟

لە چاوم دێ بە خوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا
من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری، شەمیش تواوە لە کۆڕا*
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟

ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەتۆ وا زوو لە بیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا
لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا لە تۆ ڕا
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟
چی قەوماوە، دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟

*= گۆرانیبێژ لێرەدا "نەدر" و "گۆڕا" دەڵێت کە لەگەڵ دەقی هۆنراوەکە ناگونجێت.
هۆنراوە: ‌هێمن