هەی مەنێ مەنێ یارەکەم مەنێ
هەی مەنێ چاوەکەم مەنێ
دێم ماچی بکەم وەی وەی پێم پێدەکەنێ
دێم ماچی بکەم وەی وەی ڕوومەتی دێنێ
پێم پێدەکەنێ، پێم پێدەکەنێ
بە نیگای پڕ لە نازت چۆپی دەگری بە جوانی
بە سەمای سێوەکانت بەرد ئەخەیتە گۆرانی
بە لەنجە و لارە لە کوێ بێ دیارە
منی کوشتووە دەکا ئیشارە
هەی مەنێ مەنێ یارەکەم مەنێ
هەی مەنێ چاوەکەم مەنێ
دێم ماچی بکەم وەی وەی پێم پێدەکەنێ
دێم ماچی بکەم وەی وەی ڕوومەتی دێنێ
پێم پێدەکەنێ، پێم پێدەکەنێ
بە ناز سەرچۆپی دەگری
بە چاوان بانگم دەکەی
بۆ پێم ناڵێی ئەزیزم
سووتانی ئەو دڵمە تا کەی
ئەو نازەنینە خوێنی شیرینە
نەشمیلی کوردە دڵ پڕ ئەوینە
هەی مەنێ مەنێ یارەکەم مەنێ
هەی مەنێ چاوەکەم مەنێ
دێم ماچی بکەم وەی وەی پێم پێدەکەنێ
دێم ماچی بکەم وەی وەی ڕوومەتی دێنێ
پێم پێدەکەنێ
هەمیشە لە یادمی لە جوانیدا بێ وێنەی
لە ناو دەستەی جوانانا هەر تۆ گوڵی نموونەی
ناسک و نازدارە کیژۆڵەی شارە
هەی مەنێ مەنێ یارەکەم مەنێ
هەی مەنێ چاوەکەم مەنێ
دێم ماچی بکەم وەی وەی پێم پێدەکەنێ
دێم ماچی بکەم وەی وەی ڕوومەتی دێنێ
پێم پێدەکەنێ