باڵاکەت بەرزە و خەجێ گیان زوڵفەکەت لوولە
ئاخ لەسەر باڵاکەت ئەی هاوار کردیان بە قوولە
دەک خەجێ خەجێ
ماڵ لە میرەدێ
پێموورە لە پێ
مەمک زەردەبێ
قەوڵت دا بە کێ
بۆ تۆ نەماوم
ئای لە دووری باڵات خەجیجە ڕەش بوو هەناوم
ئەرێ بینە بان دڵەکەم خەجێ گیان ناسکە پەنجەکەت
ئای باوەشێنم کە ئەی هاوار بەو ئەگریجەکەت
دەک خەجێ خەجێ
ماڵ لە میرەدێ
پێموورە لە پێ
مەمک زەردەبێ
قەوڵت دا بە کێ
بۆ تۆ نەماوم
ئای لە دووری جوانیت خانم گیان ڕەش بوو هەناوم
وەی خەفەت سەری کرد خانمەکەم لە سەر و چاوم
وەی جووتێ چاوت هەس خەجێ گیان وەک دووربین ئەلمان
ئای جووتێ چاوت هەس
خەجیجە گیان ئەی خەجیجە گیان ئەی خەجیجە گیان
وەک دووربین ئەلمان
وەی لە قەسرەو خستی دووربینی بۆ چاڵ هەمەدان
ئاخ خەجێ خەجێ
ماڵ لە میرەدێ
پێموورە لە پێ
مەمک زەردەبێ
قەوڵت دا بە کێ
بۆ تۆ نەماوم
ئاخ لە دووری باڵات خانمەکەم ڕەش بوو هەناوم
وەی خەفەت سەری کرد خانمەکەم لە سەر و چاوم
ئەی قەسەم بە قورعان نازەنین وە هەرچێ پیرە
ئای زەڕەت چون قولاو خانمەکەم لە جەرگم گیرە
ئەی خەجێ خەجێ
ماڵ لە میرەدێ
قەوڵت دا بە کێ
مەمک زەردەبێ
پێموورە لە پێ
بۆ تۆ نەماوم
ئاخ لە دووری عەشق و جوانییەکت سەر لێ شێواوم
وەی لە دووری باڵات خەجیجە ئیمشەو نەماوم
وەی هەر دۆسێ پێڵای کا ئەحمەی دوو دۆسی نیاوە
وەی هەر دۆسێ کەوشی کا ئەحمەی دوو دۆسی نیاوە
وەی تف کە لە ڕەنگی حەقێقەت زوو بێرە دواوە
ئای خەجێ خەجێ، خەجێ خەجێ
ئای خەجێ خەجێ، ئای خەجێ خەجێ
ئای خەجێ خەجێ
ماڵ لە میرەدێ
پێموورە لە پێ
مەمک زەردەبێ
قەوڵت دا بە کێ
بۆ تۆ نەماوم
ئاخ لە دووری جوانی و باڵاکەت ڕەش بوو هەناوم
وەی خەفەت سەری کرد برات نەمرێ، برات نەمرێ لە سەر و چاوم
هەی ئەو باڵابەرزەو خەجێ گیان خەجیجە ئەو نەونەمامە
وەی خۆی کەلەی قەنە خەجیجە هەم شفای زامە
خۆی کەلەی قەنە و خەجیجە گیان هەم شفای زامە
وەی دەم نێ ناو دەمم خەجێ گیان جەرگم کەواوە
خۆت قەوڵت دا پێم سۆزی شەو نەهاتە دواوە
وەی قەوڵت پێم دابوو پێرەشەو وەی گەڕیایتە دواوە
ئای خەجێ خەجێ
ئای خەجێ خەجێ
ماڵ لە میرەدێ
پێموورە لە پێ
مەمک زەردەبێ
قەوڵت دا بە کێ
بۆ تۆ نەماوم
ئاخ لە دووری باڵات خەجیجە ڕەش بوو هەناوم