کەویار هادی

ئەی دۆست

بە دەنگی: کەویار هادی
شێوەزار: سۆرانی
233
ئەوە مانگ هەڵهات ئەی دۆست
ئەی دۆست تا کەی دانیشم
تا کەی لە دووریت ئەی دۆست
هەی دۆست ئاخ هەڵ بکێشم

مانگەشەو خۆشە نازدار
نازدار دانیشین بە جووت
شەو بێ و زولفانت نازدار
نازدار مانگی چواردە ڕووت

هەرچی ئەبینم جوانێ
جوانێ بە تۆی ئەزانم
غەیر لە تۆ دیلی کوانێ
کوانێ جوانێ چاوانم
ئەوە مانگ هەڵهات ئەی دۆست
ئەی دۆست تا کەی دانیشم
تا کەی لە دووریت ئەی دۆست
ئەی دۆست ئاخ هەڵ بکێشم