دڵخۆش

جودایی

بە دەنگی: دڵخۆش
ئەلبۆم: هیوای ژیان
شێوەزار: سۆرانی
195
بێ تۆ دنیا سەختە کێوە
جێگای لێژی و سەر بە هەشمە
بەرەو ناخە هەر نشێوە
شەوەزەنگی، چارەی ڕەشمە
بێ تۆ مەیلم زۆر پەشێوە
وڕێنەمە، پێنج و شەشمە
بێ تۆ عومرم هەر بەپێوە
لێبوونەوەی گیان و لەشمە
بەشمە، بەشمە وەڵڵا بەشمە
جودایی تۆ بۆچی بەشمە

لەگەڵ تۆدا خەیاڵ دەفڕێ
دەریا بادەی ئاڵ و گەشمە
تریفەی مانگ دەستم دەگرێ
شا ئەستێرە لە باوەشمە
باران دیلانم بۆ دەچڕێ
با وەشنەوای خۆش و وەشمە
لەگەڵ تۆدا خەفەت پەشمە
ژیان جوانی هەزار چەشمە
بەشمە بەشمە وەڵڵا بەشمە
جودایی تۆ بۆچی بەشمە