چەنگ و عوود و نەیم دەوێ
جامی پڕ لە مەیم دەوێ
وەختی سووتان لە ئەویندا
ناڵەی حەیا حەیم دەوێ
ئەگەر شین بوو لەسەر گڵکۆم
گوڵێکی سوور گوڵێکی سوور
گوڵی دڵمە سەرت خۆش بێ
بەڵا لێت دوور بەڵا لێت دوور
عەزیزم نووری چاوانم
وەرە لام دەردت لە گیانم
لە دووریت نامیهرەبانم
دایم دڵتەنگ و ناڵانم
ئەگەر شین بوو لەسەر گڵکۆم
گوڵێکی سوور گوڵێکی سوور
گوڵی دڵمە سەرت خۆش بێ
بەڵا لێت دوور بەڵا لێت دوور
ئەگەر شین بوو لەسەر گڵکۆم
گوڵێکی سوور گوڵی دڵمە
بەڵا لێت دوور بەڵا لێت دوور