حەسەن زیرەک

ئامینێ و ئامین

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
214
ئەو دەستەی کێیە وەی لە نیوەشەودا
ئەو دەستەی کێیە وەی لە نیوەی شەودا
یارمی ڕاپەڕاند هەی لە شیرین خەودا
یارمی ڕاپەڕاند گیان لە شیرین خەودا
ئامین و ئامین بە تۆ دەڵێن کاڵێ
هەستە با بڕۆین بەجێ بێڵین ماڵی
خەتای من نییە وەی دڵ بۆت دەناڵێ

ئەنگوستم دەرزی وەی زولفت خەیاتە
ئەنگوستم دەرزی ئەی زولفت خەیاتە
ڕۆحم کێشکچی کچێ دەورەی باڵاتە
شەرتە تا مردن هەر دڵ بە تەماتە
ئامینێ و ئامین بە تۆ دەڵێن کاڵێ
هەستە با بڕۆین بەجێ بێڵین ماڵی
خەتای من نییە وەی دڵ بۆت دەناڵێ

ئامینێ و ئامین وەی تۆی دنیا و دینم
قۆڵەکەت دانێ بیکە بە سەرینم
ئامین تاقانە قەت مەرگت نەبینم
ئامین تاقانە من مەرگت نەبینم
ئامینێ و ئامین بە تۆ دەڵێن کاڵێ
هەستە با بڕۆین بەجێ بێڵین ماڵی
خەتای من نییە وەی دڵ بۆت دەناڵێ

هەی داد هەی بێداد وەی دەردم تاوتاوە
هەی داد هەی بێداد کچێ دەردم تاوتاوە
شەو لە ناڵەی من وەی سیروان بێ ئاوە
ئامینێ و ئامین بە تۆ دەڵێن کاڵێ
هەستە با بڕۆین بەجێ بێڵین ماڵی
خەتای من نییە وەی دڵ بۆت دەناڵێ

ئەوە مانگ هەڵات وەی دای لە نێو هۆبە
ماچکردن خۆشە کچێ نۆبە بە نۆبە
خۆ من سۆفی نیم بۆچ پێم دەکەی تۆبە
ئامین و ئامین بە تۆ دەڵێن کاڵێ
هەستە با بڕۆین بەجێ بێڵین ماڵی
خەتای من نییە وەی دڵ بۆت دەناڵێ

ئەوە مانگ هەڵات وەی دەربەند بوو خاڵی
هەستە بیپۆشین وەی بەرگی عەبداڵی
شل شل بیپێچە وەی پەنجەی نەناڵی
ئامینێ و ئامین وەی ئامین تاقانە
بمدەیە ماچێ گیان بە مەحرەمانە
چەند ڕۆژە ناتبینم وەی دەردم گرانە