حەسەن زیرەک

ئامینێ گیان گوارەکانت

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
233
ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەرزێنە
ئای بە خەندە دەردم مەدوێنە
دەمبزوێنی دەتبزوێنم
نەمرم لەو بەندەت دەردێنم

شەدەی سەرت ئاڵە و ئابی
ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەرزێنە
سەر هەڵێنە بێ بەڵا بی
سووک بڕۆ کەوشەکانت مەچەسپێنە
ئەمن چۆنم با ئەتۆش وابی
ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەرزێنە

شەدەی سەرت بم بووک ڕابە
وەی شەدەی سەرت بم بووک ڕابە
زولف و پەرچەمتم بۆ لابە
وەی زولف و پەرچەمتم بۆ لابە
ئەرێ ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەرزێنە
ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەرزێنە
ئەی بە خەندە دەردم مەدوێنە
بمدوێنی دەتبزوێنم
نەمرم لەو بەندەت دەردێنم

وەی شەدەی سەرت کاری تاران
ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەرزێنە
بۆچ من دەکەی بەردەباران
سووک بڕۆ کەوشەکانت مەچەسپێنە
نەمای لەسەر قەولی جاران
ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەرزێنە

ئەرێ ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەرزێنە
ئەی بە خەندە دەردم مەدوێنە
دەمدوێنێ و دەتدوێنم
وەی وەکوو هەڵۆ دەتڕفێنم

ئەرێ وەی شەدەی سەرت کاری کاشان
پەیمانمان بەست لە حەوت ئاشان
کوڕە نەماوەم من بۆ گوڵباشان
ئامینێ گیان گوارەکانت مەلەرزێنە
هەی بە خەندە دەردت مەدوێنە
نەمدوێنێ دەتبزوێنم
نەمرم لەو بەندەت دەردێنم