حەسەن زیرەک

بارەکەم بەڵاڵووکە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ
شێوەزار: سۆرانی
256
بارەکەم بەڵاڵووکە دۆستەکەم تازەبووکە
قیمەت گران وەزن سووکە وەک ئەشرەفی بچووکە
خاڵ نییە بە ڕووتەوە دیار بێ گوڵ نییە بە مووتەوە دیار بێ

غەمگین و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
خۆشم دەوێی یاری خۆم هەر ئەتۆی باغی سێوم
خۆشم دەوێی یاری جوان هەر ئەتۆی باغی سێوم
بارەکەم بەڵاڵووکە دۆستەکەم تازەبووکە
قیمەت گران وەزن سووکە وەک ئەشرەفی بچووکە
خاڵ نییە بە ڕووتەوە دیار بێ گوڵ نییە بە مووتەوە دیار بێ

غەمگینم ڕەنگم زەردە دڵم ئالوودەی دەردە
لە بێلوتفی یاری خۆم دەدەم بەو کێو و هەردە
بارەکەم بەڵاڵووکە دۆستەکەم تازەبووکە
قیمەت گران وەزن سووکە وەک ئەشرەفی بچووکە
قیمەت گران و وەزن سووکە وەک ئەشرەفی بچووکە
خاڵ نییە بە ڕووتەوە دیار بێ گوڵ نییە بە مووتەوە دیار بێ

غەمگین و زەرد، نەمامم
سووتاوە پەڕ و باڵم
غەمگین و زەرد، نەمامم
دیارە لە یار بڕاوم
نەخۆش و دەردەدارم
پەروانەی باڵ سووتاوم
لێ دیاری دام هەتیوی
دیارە لە یار بڕاوم
بارەکەم بەڵاڵووکە دۆستەکەم تازەبووکە
بارەکەم بەڵاڵووکە یارەکەم تازەبووکە
قیمەت گران وەزن سووکە وەک ئەشرەفی بچووکە
قیمەت گران و وەزن سووکە وەک ئەشرەفی بچووکە
خاڵ نییە بە ڕووتەوە دیار بێ گوڵ نییە بە مووتەوە دیار بێ

غەمگین و سەرگەردانم بۆ باڵات پەرێشانم
خۆشم دەوێ یاری خۆم دە وەرە دەردت لە گیانم
خۆشم دەوێ یاری جوان دە وەرە دەردت لە گیانم