بەهار هاتەوە گیان بە ڕنگی جوانی
بۆ ئاسکەکانی ئەی وەی سەر شاخەکانی
بۆ گوڵ و گوڵزاری جوانە نێو باخچەکانی
بۆ سەر دەرگاکانی ڕێحانەکانی هەی هەی هەی هەی
بەهار هاتەوە گیان بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران گیان ئاشت دەکاتەوە
ئەی وەی ئاشت دەکاتەوە
هەی هەی ئاشت دەکاتەوە
پەرچەمی سێ ڕەنگی سپی و سەوز و سوور
ئاوازی*؟؟؟ کردووە جوانە لە دونیا مەنشوور
کوانێ مللەتم بۆچی لە وەتەن بوون دوور
ئەوڕۆکە شاخت جوانە سەراسەر بلوور هەی هەی هەی هەی
بەهار هاتەوە گیان بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران گیان ئاشت دەکاتەوە
هەی وەی ئاشت دەکاتەوە
ئەی وەی ئاشت دەکاتەوە
مەقام:
ئای ئامان ئاخ لاوی وەتەن
ئەی وەتەن شاخەکانت لانەی شێرە ئاخ هەر بمێنی
بەچکەشێرت ئەی وەتەن حازر و ئامادەیە
کەنگێ کوا دوژمن لە دووری ئێمەیە
ئامان هەر بمێنی
لاوی وەتەن مستی ئاسن قامکی سەرەنێزەیە
ئامان هەر بمێنن
بەهار هاتەوە گیان بە ڕنگی جوانی
بۆ ئاسکەکانی ئەی وەی سەر شاخەکانی
بۆ گوڵ و گوڵزاری جوانە نێو باخچەکانی
بۆ سەر دەرگاکانی ڕێحانەکانی هەی هەی هەی هەی
بەهار هاتەوە گیان بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران گیان ئاشت دەکاتەوە
ئەی وەی ئاشت دەکاتەوە
پەرچەمی سێ ڕەنگی سپی و سەوز و سوور
ئاوازی*؟؟؟ کردووە جوانە لە دونیا مەنشوور
کوانێ مللەتم بۆچی لە وەتەن بوون دوور
ئەوڕۆکە شاخت جوانە سەراسەر بلوور هەی هەی هەی هەی
بەهار هاتەوە گیان بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران گیان ئاشت دەکاتەوە
هەی هەی ئاشت دەکاتەوە
ئەی وەی ئاشت دەکاتەوە
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس