حەسەن زیرەک

بەناز بەناز بەنازی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
196
لە پلیکانان وەسەر کەوت
ڕیشەی شەدەی*؟؟؟ وە برۆی کەوت
لە عەیبەتا ناوکم کەوت
بەناز بەناز بەنازی
پێ بە پەردە و میسلی قازی
وەک ماری و بێ ئیجازی

ئەو گەڕەکە سەرانسەرە
هەرچی بێ قەرا لەبەرە
یاری من خۆ ڕەش ئەسمەرە
بەناز بەناز بەنازی
پێ بە پەردە میسلی قازی
وەک ماری و بێ ئیجازی
فەرموو با بچین بۆ ماڵە قازی

ئەرێ گەڕەکی خڕێ سەرەوخوارە
یاری من کچێ چاو بەخومارە
جەیرانی ئامین و زارا
ئەی وەی وەی چەند بەنازی
بەناز بەناز بەنازی
پێ بە پەردە میسلی قازی
وەک ماری بێ ئیجازی
فەرموو با بچین بۆ ماڵە قازی

ئەرێ لە حوجرێدا خەتمم دەکرد
یەک لە ناکاودا بانگی کرد
قوڕت وەسەر لێوئاڵیان برد
بەناز بەناز بەنازی
بە چاوان وەکوو بازی
پێ بە پەردە میسلی قازی
وەک ماری و بێ ئیجازی

هێند نەرمی هەر دەڵێی هوڵووی
هێند سووکی دەڵێی نشتووی/مشتووی*؟؟؟
بە قیمەت وەکوو بڕنووی
هەرچی من دێم خو نووستووی
سەعاتێک بۆ من نەبووی
بەناز بەناز بەنازی
بە چاوان *؟؟؟ بازی
پێ بە پەردە میسلی قازی
وەک ماری و بێ ئیجازی

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس