دەبەر ئەو بەژنەت دەمرم چنارە یان لەولاوە
کوڵمەت سێوی لاسوورە زوڵفت گیابەند و خاوە
هەی هەی لەو مەستە چاوە خەدەنگی لە دڵم داوە
دەسم لە ملی کە مردم هێز و تینم نەماوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ هەرگیز نەبی بە چاوە
بەسەردا گیان بەسەردا ئەی بەسەر دەشتی لاجانێ
هەر لە یاری خۆم جوانە شەدە و هەوری لەملانێ*؟؟؟
کەوی نیسێ و نیزارە کەروێشکی پێشی سوارە
قورینگی لە دەم گۆلاوە بێریی سەر کانی و ئاوە
وەختێ بمرم لە تاوان ناسکێ نازداری باوان
لێرەڕات لەسەر گێڕم تا سەهەند و سۆڵاوان
تازە مەیلت بەر نادەم شەرتە بە شەرتی پیاوان
بەسەردا گیان بەسەردا ئەی بەسەر دەشتی لاجانێ
هەر لە یاری خۆم جوانە شەدە و هەوری لەملانێ
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس