بانە وێرانە جگەر بریانە
لەش سڕە، دڵ پڕە، پڕە، چاو گریانە
بەم بەهارە گوڵی وێ پەڕپەڕ بوون
وا بە دەردی خەزەڵی پایز چوون
جەرگی مێلاقە لە داخان ڕەش بوون
ئەشکی شللێرە وەرین و گەش بوون
پیر سولەیمان خەمی دیکە نابا
سیسە دار و دەوەنی ئاربابا
ئەوی شین ماوەتەوە شینگێڕە
هەر گەڵایەکی هەزاران دێڕە
بانە وێرانە جگەر بریانە
لەش سڕە، دڵ پڕە، پڕە، چاو گریانە
بانە وێرانە های جگەر بریانە
لەش سڕە، دڵ پڕە، پڕە، چاو گریانە
هۆنراوە: هێمن