هەی بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
کابانی دەوڵەمەندی لێت جوانە بەرهەڵبێنە
کابانی دەوڵەمەندی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە
بازی، کەوی، کۆتری ڕۆژ لە ڕۆژێ جوانتری
دەبا لە سێدارەم دەن با بمرم لە خاتری
هەی بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
هەی بێنە، بۆم بێنە زۆر جوان و خەمڕەوێنە
کابانێ دەوڵەمەندی لێی جوانە بەرهەڵبێنە
کابانی بزنە ڕووتە مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە
کەوی یانە کەوباڕی شەهێنی یا شمقاڕی
کەوی یانە کەوباڕی هەی شەهێنی یا شمقاڕی
با لەسەر تۆ بمکوژن وەک کابرای لە بازاڕی
هەی بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
بۆم بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
کابانێ دەوڵەمەندی لێی توند کرد بەرهەڵبێنە
کابانی دەوڵەمەند مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە
کەوی پەردەی سوڵتانی دەقاسپێنی چەند جوانی
کەوی پەردەی سوڵتانی ئەی دەقاسپێنی چەند جوانی
ئاوری لە من بەرداوە کوشتمی خاڵی لەملانی
ئاوری لە من بەرداوە هەی بە ملوێنێ هەرزانی
هەی بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
بۆم بێنە دەی بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
کابانی دوو بزنانی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە
کابانی دەوڵەمەندی لێی جووت کرد بەرهەڵبێنە
کەوی پەردەی ئاڵماڵوو وەی بە تاو دەخوێنێ دوو دوو
ئاوری لە من بەرداوە کوشتمی ئاورم تێ بەر بوو
هەی بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
کابانێ بزنە ڕووتە مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە
کابانێ دوو بزنانی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە