شۆخێ گیان نەکەی نەمکەی ڕەنجەڕۆ
مەیلم بەی وە لای جافی جوانڕۆ
ڕەنگمت کرد بە زەرد هۆ گەردنزەرد
بیەنۆ بە بەی*؟؟؟
لە خوام داوایە بە موراد نەگەی
نە نە نە نەکەی نەمکەی ڕەنجەڕۆ
مەیلم بەی وە لای جافی جوانڕۆ
نە خوا ئەمکوژێ نە مەرگی ئاسان
مەنزڵ جە لای تۆ مەبۆ هەراسان
بە تۆوە شادم هۆ گەردنزەرد
بێ تۆ غەمبارم
ڕەفیق بۆ کوێ چوو گوڵی بەهارم
نە نە نە نەکەی نەمکەی ڕەنجەڕۆ
مەیلم بەی وە لای جافی جوانڕۆ
بیکە وە خاتر شەوان بێداران
یا تاقەت یا مەرگ یا وەسڵی یاران
هەستە با بیکەین هۆ گەردنزەرد ئاشتیمان جە نۆ
تۆ داری مێخەک من لە سایەی تۆ
نە نە نە نەکەی نەمکەی ڕەنجەڕۆ
مەیلم بەی وە لای جافی جوانڕۆ
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس