عادڵ هەورامی

خاڵ

بە دەنگی: عادڵ هەورامی
ئەلبۆم: چەپک
شێوەزار: هەورامی و سۆرانی
201
ئەرێ گیانە شیرینەکەم
کزەی چزەی زام کڵپەی گڕی دڵ
شەرارەکەی عاڵم دڵە ئای ئای یاری دوورمەنزڵ
هەی خاڵ ئەی خاڵ دوو خاڵ بە میوان
خاڵی بان سینەت سەر لە من شیوان

ئەرێ گیانە شیرینەکەم
لایێ لایەێکەت *؟؟؟
زوڵف تا پەنجەی پات دڵە ئای ئای گەردن شاروو*؟؟؟
هەی لە خاڵانی وەی وەی لە لێوانی
ئەمنی کوشتووە بەو دوو چاوی جوانی
خاڵێ لە مابەین گیان دوو ئەبرۆ بەنەن
یەکجار ئەو خاڵە ئاخ ڕیشەی دڵ کەنەن

هەی خاڵ و وەی خاڵ هەی هەی لەو دوو خاڵە
باوەشێنم کە هەی بەو دوو دەسماڵە
هەی لە خاڵانی وەی وەی لە لێوانی
ئەمنی کوشتووە بەو دوو زوڵفی خاوی

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس