عادڵ هەورامی

گوڵشلک

بە دەنگی: عادڵ هەورامی
ئەلبۆم: چەپک
شێوەزار: سۆرانی
207
گوڵشلک گوڵشلک
گوڵشلک کەمەرەشل
من بۆ تۆ دێوانەم
لە دەوری خاڵی ڕووت
هەر وەکوو پەروانەم
بوون بە تیری دڵم دوو چاوی ڕەشی تۆ
نەکەی بەجێم بێڵی بە تەنیا ڕەنجەڕۆ
بە بێ تۆ شیرینم چون دۆزەخە ژینم
گوڵشلک گوڵشلک
گوڵشلک کەمەرە شل
من بۆ تۆ دێوانەم
لە دەوری خاڵی ڕووت
هەر وەکوو پەروانەم

بە فیدای باڵاکەت بم
وەی باڵا نەونەمام
تاوێ بێرۆ وە لام
جوانی شیرینکەلام
بە بێ تۆ گوڵ عەنبەر
دڵ ماتە و دەربەدەر
گوڵشلک گوڵشلک
گوڵشلک کەمەرەشل
من بۆ تۆ دێوانەم
لە دەوری خاڵی ڕووت
هەر وەکوو پەروانەم

خەندەی پڕ لە سۆزت خەمم ئەتۆرێنن
دوو ئەگریجەی خاوت سەبووریم بۆ دێنن
بێ عەشقت کەنیلە دڵ کۆت و زەلیلە
گوڵشلک گوڵشلک
گوڵشلک کەمەرەشل
من بۆ تۆ دێوانەم
لە دەوری خاڵی ڕووت
هەر وەکوو پەروانەم