لەسەر سینگی نیشتمانی هەژاری کورد
دوژمنانی ساتۆر خوێنین خاچێکی چواربەشیان کێشا
سوڵتان باکووری داگیر کرد
باشوور شەریف خۆی تیا گەوزان
سەفەویی شووم ڕۆژهەڵاتی بە سێدارە و بە پەت خنکان
خۆرنشینی ئەم وڵاتە دڵ زامارەش
زەنگییەکان وەکوو کۆیلە پشتیان چەمان
بەڵام ئەنجام وەک وتراوە
ئەوەی هەر دەبێ بڕووخێ شا و سوڵتانە
ئەوەی بەردەوام دەمێنێ
ئاخ ئەوەی بەردەوام دەمێنێ
کوردستانە
کوردستانە
ئەوەی بەردەوام دەمێنێ
کوردستانە