قادر ئەلیاسی

خۆشەویستم

بە دەنگی: قادر ئەلیاسی
ئەلبۆم: دەردی دووری
شێوەزار: سۆرانی
241
خۆشەویستم خۆشەویستم خۆشەویستم خۆشەویستم
ویستەم هەوارگەی ئەمجارەی کۆچەریمان لێرە چۆڵ کەم
بەرەو هەوارێکی دیکە بارگە و بنەی ژین لە کۆڵ کەم

ویستم هەوارگەی چوارچرا بگوێزمەوە بۆ خانەقین
دیاربەکر و سنە و ئیلام یەک خەمەوە لەگەڵ ماردین
دیاربەکر و سلەیمانی یەک خەمەوە لەگەڵ ماردین

ویستم کەرکووکی مەڵبەندی شەهیدانی بە خوێن سوورم
یەک خەمەوە لەگەڵ قەسر و بادینان و شارەزوورم

ویستم هەوارگەی کۆچەری گەڕۆکی کوردستانەکەم
لە قامیشلی و بەدرە و جەسان بگاتە کرماشانەکەم

ویستم سنووری دەستکردی نیشتمانەکەم نەمێنێ
کوردیش وەکوو مرۆڤێکی سەربەخۆ دەنگی هەڵێنێ
سەربەخۆ دەنگی هەڵێنێ...
زۆر زۆر سپاسی مامۆستا قادری خۆشەویست دەکەین کە پێداچوونەوەی بە دەقی ئەم بەرهەمە کرد.