هەڵسە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ
لە لێوی ئاڵت جوانێ دوو ماچم دەوێ
بەری بەیانە زڕەی فنجانە
بای نەسیم و زوڵفانی تاوتاو شەڕیانە
خوایە کە خۆشە ماچی بەیانی
ئەی خوا کە خۆشە ماچی بەیانی
سەر گۆنای تەڕە جوانێ دێتۆ لە کانی
بەری بەیانە زڕەی فنجانە
بای نەسیم و زوڵفانی تاوتاو شەڕیانە
ئەگەر کچ حەز کا کوڕ بیدوێنێ
گۆزە هەڵئەگرێ جوانێ ئاو لە دوور دێنێ
بەری بەیانە زڕەی فنجانە
بای نەسیم و زوڵفانی تاوتاو شەڕیانە
کە زوڵفی عاریزی پۆشی وتم یا ڕەب چ سڕێکە
لە لایە زوڵمەتی کفرە، لە لایە نووری ئیمانە
ئەو دەم و لێوەت هەڵمژم بە دەم
باوکت دەمکوژێ جوانێ جا بە جەهەننەم
باوکت ئەمکوژێ جوانێ جا بە جەهەننەم
بەری بەیانە زڕەی فنجانە
بای نەسیم و زوڵفانی تاوتاو شەڕیانە
بەری بەیانە زڕەی فنجانە
بای نەسیم و ئەگریجەی جووت جووت شەڕیانە
بای نەسیم و ئەگریجەی بە جووت شەڕیانە