بەو دەشت و کێوانە بووم بە دێوانە
ئاگری تێ بەرداوم تیی ئەو چاوانە
بریا بە بریای خوای ئەتۆ هی من بوای
ڕوو لە هەر کوێ ئەکەم شێوەی تۆی تیایە
بە شەو کە ڕائەکشێم هەر تۆم لە لایە
بریا بە بریای خوای ئەتۆ هی من بوای
ویستم لەبیرت کەم قەت بە لاتا نێم
وەک پووشی پایز خۆ ئاگر بەر بوو تێم
بریا بە بریای خوای ئەتۆ هی من بوای
وەک نەخشی سەر بەرد وا لە دڵما گیری
ئێستاش هەر بە تەمام سەرەڕای پیری
بریا بە بریای خوای ئەتۆ هی من بوای