هەی نایێ نایێ نایێ ڕۆڵە سەدای چاوکاڵان نایێ
دایکی دەڵێ وە نابێ هەتیو منداڵە و مارەی نایێ
ئەمن بە قوربانت بم
گوڵخونچەم گوڵێ گوڵخونچە ڕۆڵە گوڵخونچەی شاری شنۆیە
گوڵخونچەی شاری شنۆیە
شەدە و دەسماڵ تێکەڵن ڕۆڵە لەسەر زەردە لیمۆیە
ئەمن دەست لە ملانت بم
لێ لێ وەز کۆچەرم ئاخ *؟؟؟
وەلە لە کووچەیا دیاربەکرێ شەوتی*؟؟؟ وەزێ چاوێ خوە دگەڕینم
وەلە ئەزێ چاوێ خوە دگەڕینم ناگەڕینم وەز دەلالا دلێ خۆ نابینم
ئاخ هەی واخ... خراب زەمانۆ
لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم ڕۆڵە شلکە وەکوو لەولاوە
شلکە وەکوو لەولاوە
لەبەر ئەو مەمکەت دەمرم ڕۆڵە کەس دەستی لێ نەداوە
کەس دەستی لێ نەداوە
لەبەر ئەو دایکەی دەمرم مەمکی لە زارت ناوە
ئەمن بە میوانت بم
هەی نایێ نایێ نایێ ڕۆ سەدای چاوکاڵان نایێ
سەدای چاوکاڵان نایێ
دایکی دەڵێ وە نابێ ڕۆڵە منداڵە و مارەی نایێ
ئەمن بە قوربانت بم
*؟؟؟= بەشی کورمانجیی ئەم گۆرانییەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس