پرسیار

شێوەزار: سۆرانی 1515

بەژنی تۆ یا بەژنی ڤینۆس ئەی فریشتەم شەنگترە خونچە تەنگتر یا دەمی تۆ یا دڵی من تەنگترە چاوی کاڵی پڕ لە ورشەت یا گەلاوێژ گەشترە خاڵی گۆنای ناسکت یا بەختەکەی من ڕەشترە بەژنی تۆ یا بەژنی ڤینۆس ئەی فریشتەم شەنگترە خونچە تەنگتر یا دەمی تۆ یا دڵی من تەنگترە عەشقی من یا گیانی ساوا یا فریشتە پاکترە ژینی جیایی یا مەرگ، کامیان لە کامیان چاکترە؟ بەژنی تۆ یا بەژنی ڤینۆس ئەی فریشتەم شەنگترە خونچە تەنگتر یا دەمی تۆ یا دڵی من تەنگترە هۆنراوە: کامەران موکری

Bejnî to ya bejnî vînos ey firîştem şengitre Xunçe tengitir ya demî to ya dilî min tengitre Çawî kalî pir le wirşet ya gelawêj geştire Xalî gonay naskit ya bextekey min reştire Bejnî to ya bejnî vînos ey firîştem şengitre Xunçe tengitir ya demî to ya dilî min tengitre ’eşqî min ya gyanî sawa ya firîşte paktire Jînî cyayî ya merg, kamyan le kamyan çaktire? Bejnî to ya bejnî vînos ey firîştem şengitre Xunçe tengitir ya demî to ya dilî min tengitre Honrawe: kameran mukirî

ڕاپۆرتی هەڵە