ئێمە ڕۆڵەی ئەرک و کار کۆششین
وا قوتابین و لە فێرگەی شۆڕشین
نەسڵی تازەی پێگەیشتووی ئەم دەمەین
ئێمە شاگردانی فێرگەی کۆمەڵەین
ئێمە ڕۆڵەی ئەرک و کار کۆششین
وا قوتابین و لە فێرگەی شۆڕشین
ئێمە کوردین و بە کوردی فێر ئەبین
خوێندەوار و ژیر و شۆڕشگێڕ ئەبین
ئێمە ڕۆڵەی ئەرک و کار کۆششین
وا قوتابین و لە فێرگەی شۆڕشین
فێر ئەبین ڕێگای خەبات و کۆڵنەدان
تێدەکۆشین بۆ هەموو چەوساوەکان
ئێمە ڕۆڵەی ئەرک و کار کۆششین
وا قوتابین و لە فێرگەی شۆڕشین
بۆ نیزامی تازە دامەزرێنەرین
دژ بە فەرهەنگی ڕەشی چەوسێنەرین
ئێمە ڕۆڵەی ئەرک و کار کۆششین
وا قوتابین و لە فێرگەی شۆڕشین