ناسر ڕەزازی

کوردستان خاکت جوان و دڵگیرە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
317
کوردستان خاکت جوان و دڵگیرە
ئاخ جوان و دڵگیرە
جێگای هەوارگەی دایە و باپیرە
ئاخ دایە و باپیرە
خاکەکەت کانگای ئاڵتوون و زیوە
بۆیە ناحەزان خوێنتیان مژیوە
بۆیە ناحەزان خوێنتیان مژیوە
هەموو بستێکی ئەم خاکە جوانە
پاراوی خوێنی کیژ و کوڕانە

شاخی سەرکەشی قەندیل و هەڵگورد
تا جیهان ماوە شانازییە بۆ کورد
بەڵام داخەکەم چی بکەم بێکەسە
وە سەدان ساڵە دیل و بندەسە
ئاخ وە سەدان ساڵە دیل و بندەسە
دەسا ئەی کوردی دیل و ژێردەستە
دیل و ژێردەستە
تا کەی بندەستی دە هەستە بەستە
دە هەستە بەستە
کاتی سەربەستی و ڕزگاریمانە
با هەڵکەین ئاڵای ئەم کوردستانە
تا کەی کۆڵکێشی لەبۆ بێگانە
با هەڵکەین ئاڵای ئەم کوردستانە