کوردستانە ڕەشپۆشەکەم
ڕۆژهەڵاتە پڕجۆشەکەم
وا مزگێنی بێ دێینەوە
ئاڵای بەرزی سەربەخۆیی
وا دیسان هەڵدەدەینەوە
هۆ دیارەکەم، هۆ شارەکەم
هۆ ڕۆژهەڵاتە خەمبارەکەم
لەم هەرێمە ڕزگارەوە
بە دێهات و بە شارەوە
لەگەڵتانین تا سەرکەوتن
بە دەنگی پڕهاوارەوە
کوردستانە ڕەشپۆشەکەم
ڕۆژهەڵاتە پڕجۆشەکەم
وا مزگێنی بێ دێینەوە
ئەوە گرمە گرمی هەورە یا ڕمانی نیشتمانم؟
ئەوە ڕێگایە یا تەرمی ڕێبوارانم؟
ئەوە تاڤگەی ئاگرە یا پرچی نازدارانم؟
ئەی کوردستانی نیشتمانم
ئەمە سەدەی ئازادییە وا بێ پشوو؟
یا گڕاوی چەنەبازی ڕۆشنبیری دەراوسێکانە
ئەمە بەیانی دیموکراسی و مافی مرۆڤە
یا هەگبەی گوڵەبەڕۆژەی سیاسەتی وڵاتەکان
تۆ بێدەنگی یا کەڕ بووە گوێچکەی جیهان؟
کوردستانەکەم ئیتر خۆتی و جەستەی چوارمێخە کێشراوت
خۆتی و مەمکی سەربڕاوت
خۆت و خۆتی نەدۆڕاوت
ئەم هەوراز و نشێوەی مێژووت بە قاچی شەقار شەقار و دەست و پلی بریندارەوە بڕێوە
ئەم زنجیری سەردەمانەت بە هێزی خۆت هەڵبڕیوە
ئیتر ئەو چڵە کاجە نیت ئەو دیوی دیوار نەتخوێنێتەوە
ئیتر ئەو بەفرە نیت گڕی داگیرکەران بتتوێنێتەوە
کوردستانەکەم لەگەڵ ئەوەی ڕاست و چەپت و خوار و ژوورت ڕێگەی سەدان ماری کڕە
بەڵام مەچەکی دارگوێزەکانت تەوربڕە، تەوربڕە
کوردستانە پڕجۆشەکەم
ئاخ سەقزە ڕەشپۆشەکەم
مەهابادی قازییەکانم
کرماشانی تاق وە سانم
شاری سنەی قارەمانم
سەرتاسەری کوردستانم
وا مزگێنی بێ دێینەوە
ئەگەر هات و گەڕاینەوە
لە ئیلامەوە تیەیمنەوە
ڕییەی ڕزگاری یەک ڕییە و هەر لەورەیشەوە تیەیمنەوە