سەلاح داودە شوکر خەیات

ئەرێ لەیلی هۆ لەیلی

بە دەنگی: سەلاح داودە و شوکر خەیات
شێوەزار: سۆرانی
253
ئینجا حەتا مەیلت بوو دەی بە مەیلت قەستەم
ئینجا حەتا مەیلت بوو دەی بە مەیلت قەستەم
ئینجا ئێستا بێمەیلی دەی گاور بە جەستەم
ئەرێ لەیلی هۆ لەیلی دەی باوانم لەیلی
ئەرێ لە دووری باڵات دەی بۆ وا بێمەیلی
وەخ بۆچ وا بێمەیلی

ئەرێ هەر سەرسەرایێ وەڵا دەنگ تۆی لێ نایە
ئمجا هەر سەرسەرایێ گیانە دەنگ تۆی لێ نایە
ئەوە سەرچاوەی وشک بێ وەڵا ئاو تێی نەزایێ
ئەوە سەرچاوەی وشک بێ دەی ئاو تێی نەزایێ
هەبەت سۆزەی نسیمی با لەبۆ شادیی گوڵان با بێ
دەمێک سروەت بۆ تەسکینی مورغی سەر چڵان با بێ

ئینجا ئەو دەمە بێنە دەی دەی دەم دەمانی کەم
ئینجا ئەو دەمتە بێنە وەڵا دەم دەمانی کەم
ئەوە دەم و ساحێب دەم وەڵا بە قوربانت کەم
ئەوە دەم و ساحێب دەم دەی بە قوربانت کەم
ئەرێ لەیلی هۆ لەیلی باوانم گیان لەیلی
ئەرێ لە دووری باڵات دەی بۆچ وا بێمەیلی

ئەرێ بەو ئەستێرەکەی گیانە قۆپی قەرەداخ
ئەوە شەوقی باڵات بوو گیانە ئەم شاخ بۆ ئەو شاخ
ئەرێ لەیلی هۆ لەیلی دەی باوانم لەیلی
وەڵا لە دووری باڵات گیانە بۆچ وا بێمەیلی
ئەرێ لە دووری باڵات گیانە بۆچ وا بێمەیلی