لەیلا فەریقی

دوعا دەکەم

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
278
سووتاندووتە هەموو گیانی من
بتسووتێنێ ئاه و ناڵەی من
هەتا کەی من بکێشم دووریت
هەتا کەی من بکێشم نازت
دوعا دەکەم شەو و ڕۆژ ئەمن
بتسووتێنێ ئاه و ناڵەی من

بێ تۆ جەرگم هەموو سووتاوە
بێ تو خورد و خەوم خوێناوە
ئەگەر ڕۆژێ لە جێی فەرهاد بم
ئەگەر ڕۆژێ شێتی سەحرا بم
دوعا دەکەم شەو و ڕۆژ ئەمن
بتسووتێنێ ئاه و ناڵەی من

ئەگەر ڕۆژێ بدەی عەزابم
ئەگەر ڕۆژێ لە تۆ جودا بم
ئەگەر ڕۆژێ نائومێدم کەی
ئەگەر ڕۆژێ فەرامۆشم کەی
دوعا دەکەم شەو و ڕۆژ ئەمن
بتسووتێنێ ئاه و ناڵەی من