نەجمەدین غوڵامی

باران بارانە

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
315
دەمەکەت کانی ئاو لێ بخواردام
سینەت باخی بەی سەیری بکردام
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
#مەقام

خاکی کووچەی یارەکەم ئیکسیری ساغی و ژینمە
جوانی ڕۆخسار و نیگاری هێزی ئەژنۆ و تینمە
بۆچی بەم دەردەم ئەبا خۆ خۆی دەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ئاڵۆز و لوولی دایمە هەر شینمە
هەر وەکوو پووش و پڵاش کەوتوم لە کووچەی یار دا
گێژەڵووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە
گەر بە بێ تۆ بچمە سەیری باخ وسەرو شۆڕەبی
تف لە سەرو و شۆڕەبی، بێ تۆ لە هەر دوو قینمە
خەڵک ئەڵێن کفرە مەکە بەم تەرحە وەسفی یاری خۆت
گوێ گرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە
کەی خەیاڵم بێتە دیی یاران، بڵێم ئۆخەی منم
واکە قۆڵی یاری خۆم ئەم شەو لە ژێر باڵینمە

یاڕەبی شەو بێ ڕۆژ نەبێتەوە
دەسم لە یەخەی یار نەبێتەوە
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین

دڵێ لە ئەزەڵ سیاچارە بێ
دەستی لێ مەدەن با ئاوارە بێ
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین