عەزیزخانی سابوور

کۆڵوانەسوور تۆبە بێ چارۆکەسوور تۆبە بێ

بە دەنگی: عەزیزخانی سابوور
شێوەزار: سۆرانی
165
ئەو چاوە چاوی بازن خومار و پڕ لە نازن
گاە بە لەنجە گاە بە ناز شیرینن ئاواتخوازن
ئای وەی وەی دای دەی دەی
من تۆم ئەبێ
کۆڵوانەسوور تۆم ئەبێ
چارۆکەسوور تۆم ئەبێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ
فێری تاوڵە و هۆبە بێ

چاوت ئەستێرەی گەشە
بۆ لێم ئەکەی هەڕەشە
کفرێکم لێ واقیع بوو
بە چاوی جوان بمبەخشە
ئای وەی وەی دای دەی دەی
من تۆم ئەبێ
کۆڵوانەسوور تۆم ئەبێ
چارۆکەسوور تۆم ئەبێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ
فێری تاوڵە و هۆبە بێ

قوربانی یاری کافر
لێمگەڕێن مردم ئاخر
بێ یار و هاودەم ماوم
موبتەلای من تۆم ئاخر
ئای وەی وەی دای دەی دەی
من تۆم ئەبێ
کۆڵوانەسوور تۆم ئەبێ
چارۆکەسوور تۆم ئەبێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ
فێری تاوڵە و هۆبە بێ

چاوت ئەستێرەی گەشە
بۆ لێم ئەکەی هەڕەشە
کفرێکم لێ واقیع بوو
بە چاوی جوان بمبەخشە
ئای وەی وەی دای دەی دەی
من تۆم ئەبێ
کۆڵوانەسوور تۆم ئەبێ
چارۆکەسوور تۆم ئەبێ
من ئەو یارەم خۆش ئەوێ
فێری تاوڵە و هۆبە بێ
بەداخەوە وێنەی هونەرمەند عەزیزخانی سابوورمان دەست نەکەوتووە؛ تکایە ئەگەر وێنەی ئەم گۆرانیبێژەتان هەیە لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنێرن.
زۆر سپاس