زیاد ئەسعەد

ئامینێ نازەنینێ

بە دەنگی: زیاد ئەسعەد
شێوەزار: سۆرانی
227
ئامینێ نازەنینێ وەی وەی لە سیڕەی پۆتینێ
ئامینێم نازەنینێ وەی وەی لە سیڕەی پۆتینێ
بە چی منی کوشتووە یار بە قاقا و پێکەنینێ
جا بە قاقا پێکەنینێ یار بە قاقا و پێکەنینێ

ئەرێ ئەگەر نەبوایە ئەی هاوار بە بۆنەی خاڵت
ئەرێ ئەگەر نەبوایە نازەنین بە بۆنەی خاڵت
ئەرێ ئەمن چیم دەکرد جوانێ گیان لە دەوری ماڵت
ئەرێ ئەمن چیم دەکرد نازەنین لە دەوری ماڵت
جوانێ گیان لە دەوری ماڵت نازەنین لە دەوری ماڵت

ئەرێ چراکەی ماڵتان ئەی هاوار بۆچی کوژانۆ
ئەرێ لە ڕووی میوانان نازەنین بۆچی داتانۆ*
ئامینێم نازەنینێ وەی وەی لە سیڕەی پۆتینێ
بە چی منی کوشتووە یار بە قاقا و پێکەنینێ
یار بە قاقا و پێکەنینێ جا بە قاقا و پێکەنینێ

*= ئەم خشتەیە زۆرتر بە شێوەی "چراکەی ماڵتان بۆچی کوژانۆ؟-بۆچی دەستان نا بە ڕووی میوانۆ؟" هاتووە.