ئاخ لەنگۆ یار پەیدا نابێ
پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد ساڵ خونچە بپشکوێت
بێ بولبول بەهار نابێ
چ بکەم دڵ گرتوویەتی
بە کەس تەوەللا نابێ
هەم نارنجە و هەم بێیە
ماڵیان لە جادە ڕێیە
ئەو دڵەم بووە بە مەجنوون
شێتی باڵای لەیلێیە
سەرێکە مەستی نازم
دڵێکە بۆت نەماوە
ئاخ دڵم هەقی بە دەستە
فتوای سەری دراوە
حەو ساڵان یاری من بووی
بۆچیت نەکرد ماڵاوا
نارنج لەگەڵ هەرمێیە
ماڵیان لەسەر خڕێیە
نارنج لەگەڵ هەرمێیە
ماڵیان لەو جادە رێیە
ئەو دڵەم بووە بە مەجنوون
وێڵە لە دووی لەیلێیە
توخودا دڵم مەشکێنە تاوێک وەرە باوەشم
ئاخ لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
لە قیامەتێ نازانم لەو دنیایەی بێبەشم
هەم نارمجە و هەم بێیە
ماڵیان لەو جادە ڕێیە
ئەو دڵەم بووە بە مەجنوون
وێڵە لە شوێن لەیلێیە
ئەو دڵەم بووە بە مەجنوون
وێڵە لە دووی لەیلێیە
خۆزگە لەو دنیایەیدا حاسڵ بایە مرادم
لە قیامەتێ ناترسم لێم یەقینە ئازادم
چەندم ڕەنج بە دوای کێشا
وەک فەرهاد ڕەنج بە بادم
هەم نارنجە و هەم و هەم بێیە
ماڵیان لەسەر خڕێیە
هەم نارنجە و هەم بێیە
ماڵیان لە جادە ڕێیە
ئەو دڵەم بووە به مەجنوون
وێڵە لە دووی لەیلێیە