سابیر کوردستانی

هەی یارێ و یارێ و یارێ

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
247
بەڵێنم دابوو بە تۆ بێم بچین بۆ سەیرانێ
نەهاتم لێم ببوورە لەبەر بەفر و بارانێ
هەی یارێ و یارێ و یارێ پەلەم لێ مەکە جارێ
ئەم زستانە زۆر ساردە وەی وەی سەیران خۆشە بەهارێ
ئەم زستانە زۆر ساردە وەڵا سەیران خۆشە بەهارێ

لە ناو خزم و کەسی خۆم من بە شێت ناو براوم
گەر شێت بم شێتی تۆمە بینایی هەر دوو چاوم
لە ناو خزم و کەسی خۆم من بە شێت ناو براوم
گەر شێت بم شێتی تۆمە ڕیشەی جەرگ و هەناوم
هەی یارێ و یارێ و یارێ پەلەم لێ مەکە جارێ
ئەم زستانە زۆر ساردە وەڵا سەیران خۆشە بەهارێ

دە بزانن چیم بە خۆم کرد دوور کەوتمەوە لە یارێ
ناحەزمان چاویان کوێر بێ بدەکار بەردیان لێ بارێ
هەی یارێ و یارێ و یارێ پەلەم لێ مەکە جارێ
ئەم زستانە زۆر ساردە وەی وەی سەیران خۆشە بەهارێ