لەبەر گاراج بووم و یارم سوار بوو
غەم و مەراق و داخ لە دڵێ من بار بوو
سەری هەڵێنا گیانە جێی گازم دیار بوو
سەری دانا وا دیار بوو زۆر شەرمەزار بوو
چاوجوان بەقوربانت بم
سووک برۆ دەس لە ملانت بم
ڕێم بدە شەو میوانت بم
ئەو ماڵەی من هەمە نەزری ئەڵڵا بێ
بە شەرت کۆچەکەی تۆ [بەرەو] دوا بێ
چاوجوان بەقوربانت بم
سووک برۆ دەس لە ملانت بم
ڕێم بکە شەو میوانت بم
بۆ لای کێ بچم من دەس وە زامەوە
کێ دەرمانم جار جار شەو وە لامەوە
جوانێ ژن بەقوربانت بم
سووک برۆ دەس لە ملانت بم
ڕێم بکە شەو میوانت بم
ئەوە من دەڕۆم گیان خۆتان سڵامەت
ئەوە من مردم گیان خۆتان سڵامەت
دیدار ئاخر بن هەموو تاکو قیامەت
چاوجوان بەقوربانت بم
سووک برۆ دەس لە ملانت بم
ڕێم بکە شەو میوانت بم
شل شل بمکوتن گیان بە نباتەوە
شل شل بمکوتن گیانە بە نباتەوە
بمنێنە زەخمی وای سەر گۆناتەوە
چاوجوانێ بەقوربانت بم
سووک برۆ دەس لە ملانت بم
ڕێم بکە شەو میوانت بم
یاڕەبی کەس وەک من شەودەروێش نەبێ
خودایا کەس وەک من شەودەروێش نەبێ
تەوەلای وەتەن و قەوم و خێش نەبێ
چاوجوانێ بەقوربانت بم
سووک برۆ دەس لە ملانت بم
ڕێم بکە شەو میوانت بم