ئیبراهیم قادری

ئەی گوڵم ڕوو لە کوێ کەم

بە دەنگی: ئیبراهیم قادری
شێوەزار: سۆرانی
300
ئەی گوڵم ڕوو لە کوێ کەم هیچ پەنای دیکەم نییە
غەیرەز گۆشەی مەیخانە هیچ ئومێدی دیم نییە
یارم چووەتە سەیرانێ ئەوڕۆ ئاگای لێم نییە

بۆ لێم دەکەی هەڕەشە بە جوانێ خۆم بمبەخشە
یارم کچە کرمانجە هێند جوانە دەڵێی نەخشە
دێت و دەکاڵێتەوە*؟؟؟ کراس تەختی بنەوشە
دێت و دەکاڵێتەوە*؟؟؟ جوانە ئەو کراسە ڕەشە
ئەی گوڵم ڕوو لە کوێ کەم هیچ پەنای دیکەم نییە
غەیرەز گۆشەی مەیخانە هیچ ئومێدی دیم نییە
یارم چووەتە سەیرانێ ئەوڕۆ ئاگای لێم نییە

دەسماڵ نایلۆنی بێ سیم پشتێن پەشمینەی قەدیم
قەزات لە ڕوحی ڕەوانم نازداری ناسک و نەجیم
قەزات لە ڕوحی ڕەوانم نازدارەی ناسک و نەجیم
ئەی گوڵم ڕوو لە کوێ کەم هیچ پەنای دیکەم نییە
غەیرەز گۆشەی مەیخانە هیچ ئومێدی دیم نییە
یارم چووەتە سەیرانێ ئەوڕۆ ئاگای لێم نییە

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس