حەسەن کاکایی پۆلێننەکراو

مەقامی شیرین بەهارە و بەستەی نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە

بە دەنگی: حەسەن کاکایی و پۆلێننەکراو
شێوەزار: سۆرانی
276
شیرین دەزانم کە تۆش زامداری
وەک من عەبداڵی خونچەی بەهاری
هیوای تۆ یەکە، هیوای من هەزار
من بێزار نابم تۆ بۆ بێزاری

قەت مەژی بۆ مردن برام بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج دەکەی تا نەکەی زیان؟
لە زڕەی زنجیر دڵت نەلەرزێ
پەیوەند بۆ لەشە نەوەک بۆ گیان

بێ دابنیشین لە بن هەناران
جامێ بنۆشین چون مەی گوساران
با ساتێ ناوی لە یادا نەبێ
مەرگی جوانان گریەی هەژاران

نەسرین ئەوڕۆ نەورۆزە گیانە لێت بێ جەژنە پیرۆزە
لە کوردستانی مەزن ئەوڕۆ جەژنی گشت گەل و هۆزە
لە کوردستانی مەزن گیانە جێژنی گشت گەل و هۆزە
بەهار مانگی نیسانە گیانە چونکێ وەعدەی گوڵانە
بۆنی گوڵ و گوڵخونچە هاوار چریکەی بولبولان
بۆنی گوڵ و گوڵخونچە گوڵەکەم چریکەی بولبولان

با شەو بڕوا سەحەر بێ توخوا با گوڵباغم وەبەر بێ
قازانجمان یەک و چوارە شۆڕێ گەر تۆ مەیلت لەسەر بێ
قازانجمان یەک و چوارە گیانە گەر تۆ مەیلت لەسەر بێ

لەسەر چی نامدوێنی گیانە بۆ لێم دەگری بەهانە
دەبوو زووش لێت حاڵی بام گیانە نەمزانی تەفرەدانە
تازە لەگەڵت تێکچووم جوانێ نەڵێی بۆچ پەشیمانە
تازە لەگەڵت تێکچووم گیانە نەڵێی بۆچ پەشیمانە