برایانی زێ زێ

هەی مەنێ مەنێ

بە دەنگی: برایانی زێ زێ
شێوەزار: سۆرانی
238
هەی مەنێ مەنێ لە نواڵەم مەنێ*؟؟؟
من ماچی دەکەم ئەو پێدەکەنێ
لە خێڵی کوێخا بیچکۆلەم بدەنێ

ئەرێ هەڵخە*؟؟؟ ئامۆزا تۆ لە منت کەوێ
قەت جارێکی دی وا هەڵناکەوێ
ئەرێ مەنێ مەنێ لە نواڵەم مەنێ*؟؟؟
من ماچی دەکەم ئەو پێدەکەنێ
لە خێڵی کوێخا بیچکۆلەم بدەنێ

سەر بە هەواری خەرامانەوە
دڵ بووە بە دەریای بێ سامانەوە
خۆشە ئەو گوڵەت بێ بە ئیمانەوە

ئەرێ ئەو چۆپیکێشە چۆپی دەکێشێ
حەزرەتی غەوس هیچ کوێی نەئێشێ
ئەرێ مەنێ مەنێ لە نواڵەم مەنێ*؟؟؟
من ماچی دەکەم ئەو پێدەکەنێ
لە خێڵی کوێخا بیچکۆلەم بدەنێ

ئەرێ ئەلعان لە کوێستان دەبارێ باران
ئەدا لە گۆنای ناسک و نازداران
ئەدات لە گۆنای سیمین عوزاران

*؟؟؟= ئەو بەشەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس