ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا

مەقام و گۆرانیی ئەمبەر ئەوبەرە ناسکە دولبەرە

بە دەنگی: ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا
شێوەزار: سۆرانی
467
بە ڕێکەوت دەرکەوت ملبەرز لە گۆشەی ڕەشماڵ
وەک مانگ لە هەورا ئازیز بنوێنێ جەماڵ

کاتێ نیقابی ملبەرز حیجاب ئەپۆشێ
بە نیگای خەیاڵ گوڵدەم گۆنای ئەڕوشێ

هێندە ناسک بوو بە بای باوەشێن
سەر کوڵمی ئاڵی [پڕ ئەبوو لە خوێن]

وتم ئۆخەی ملبەرز
وتم ئۆخەی ئارەقی دڵم *؟؟؟ ملبەرز موژگانی گۆناو

وا دڵم دامی/زامی*؟؟؟ ملبەرز ئاخ بای باوەشێن ملبەرز *؟؟؟ کردەوە

ئەمبەر ئەوبەرە ناسکە دولبەرە
لەسەر ماچێکت شەڕەخەنجەرە

پەروانەی کوڵاو دێوانەی فراق
مەیلی ئەندامی/ئەنجامی*؟؟؟ تۆم وا لە بەرە
[ئەمبەر ئەوبەرە ناسکە دولبەرە]
لەسەر ماچێکت شەڕەخەنجەرە

ئاگری*؟؟؟ ئێستام هەر لێ دیار/زیاد*؟؟؟ نییە
مەیلی ئەلوەدای بێوەفا نییە
ئەمبەر ئەوبەرە ناسکە دولبەرە
لەسەر ماچێکت شەڕەخەنجەرە

*؟؟؟= بەداخەوە زۆر بەشی ئەم گۆرانییەمان بۆ ساغ نەکراوەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس