لێ مەرجان لێ مەرجان
ئازیز بۆچی لێم ڕەنجان
ئەرێ تو قورعان قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان
یار دەوام کە بۆت مردم
کچێ لە دین و دنیات کردم
ئەی خاوەنی لانەی دڵ
بێ خانە و لانەت کردم
لێ مەرجان لێ مەرجان
ئازیز بۆچی لێم ڕەنجان
ئەرێ تو قورعان قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان
شەرت بێ لە داخت دەڕۆم تاکوو دەچمە لوڕستان
بە مەسکەنت نەزانم لە گەرمێن هەتا کوێستان
تۆ بە بە فەڕوخلەقا ئەمنیش دەبمە ئەرسەلان
لێ مەرجان لێ مەرجان
ئازیز بۆچی لێم ڕەنجان
ئەرێ تو قورعان قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان
ئەوەڵ ڕۆژ مانگ سەفەری
سێزدەی سێزدەبەدەری
نۆزدەی لە شەهریوەری
بیست و یەک لە ئازەری
لێ مەرجان لێ مەرجان
ئازیز بۆچی لێم ڕەنجان
ئەرێ تو قورعان قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان
ئەرێ تو ئەڵڵا قەسەم
توخوا پێم بڵێ بۆچ ڕەنجان