حەمید حەمیدی

دەگەڕێمەوە

بە دەنگی: حەمید حەمیدی
ئەلبۆم: سەفەر
شێوەزار: سۆرانی
200
دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم
ناکەس پێی خۆش بێ
یاکوو ناخۆش بێ
دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم

لە دووری یار بووم وێڵ و سەرگەردان
لەبەر باڵاکەی ماڵم بوو وێران
دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم
ناکەس پێی خۆش بێ
یاکوو ناخۆش بێ
دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم

ئەگەر بە بێ تۆ بچم بە گوڵدا
گوڵ بێ بە نەشتەر بچێ بە دڵدا
دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم
ناکەس پێی خۆش بێ
یاکوو ناخۆش بێ
دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم