گیانەکەم ئەمشەو لە خەودا دیم کە دڵ خەمباری تۆسیس ببوون لالە و وەنەوشەی باخی خەندەی زاری تۆزوڵف و ئەگریجەت پەرێشان بوو لە سەر شان و ملتهەوری خەم پۆشاندبووی سیمای گەشی ڕۆخساری تۆناز و غەمزەی پێ نەمابوو چاوە وەک ئەستێرەکەتدەیپژاند فرمێسکی گەش دوو نەرگسی بیماری تۆڕەنگی لیمۆی گرتبوو کوڵمەی وەکوو باغی گوڵتشەونمی ئەسرینی نیگات کرد ڕوخی گوڵناری تۆچاوی گریانم کە دیتی باوەشم ئاواڵە کرددەستە دەستە لالەچینم کرد لە ناو گوڵزاری تۆپێم وتی ئەی خۆشەویستی ڕووی جیهانم بۆ چی وامات و سەرگەردان و دڵ خەمناک و لێو پڕ باری تۆبۆچی غونچەی لێوەکەت ئاواڵە ناکا پێکەنینبۆچی ئاڵۆزە کەمەندی زولفی وەک ڕەشماری تۆبۆچ گوڵاڵەی کوڵمەکانت زەرد و ئاڵ پیشان ئەدابۆچی بێ گەردش بووە تیری موژەی پڕکاری تۆ