سیاچەمانە

ئەلبۆم: سۆران و هەورامان شێوەزار: سۆرانی 1984
هەرچەند هاڕەی دێ هەیاسەی جوانێک
لە هێلانەی دەم ئەفڕێ ئامانێک
ژنی هەورامان سەرتا پا خشڵ
سەرچاوەی بۆنی مێخەک و سمڵ
سیاچەمانە، سیاچەمانە
بەهەشتی عەشقە ئەم هەورامانە

تا بڵێی تەڕپۆش ئاڵ و واڵا جل
بەژن و باڵا جوان بەدەن نەرم و شل
نیونیگای خانەی ئەستێرەی ئەمەل
نەغمەی گفتوگۆ وەک جریوەی مەل
سیاچەمانە، سیاچەمانە
بەهەشتی عەشقە ئەم هەورامانە

عەشقی ئێوارەی سەرەڕێ ڕێگەی کانی
بەر ئەداتە چەم کڵپەی گۆرانی
ڕۆژ ئاوا ئەبێ  شەو  تاریک دایە
دەنگی کنا لەیل هەر دوایی نایە
سیاچەمانە، سیاچەمانە
بەهەشتی عەشقە ئەم هەورامانە

مانگ بە تریفەی ناو دێ ئەکا کەیل
هێشتا هەر گەرمە ناڵەی کنا لەیل
ئەوەندەی دار و بەردی هەورامان
ڕەحمەت لە ژنی بەژن و باڵا جوان
سیاچەمانە، سیاچەمانە
بەهەشتی عەشقە ئەم هەورامانە

هۆنراوە: گۆران
Herçend harey dê heyasey cwanêk
Le hêlaney dem efrê amanêk
Jinî hewraman serta pa xişil
Serçawey bonî mêxek û simil
Syaçemane, syaçemane
Beheştî ’eşqe em hewramane

Ta bilêy terpoş al û wala cil
Bejin û bala cwan beden nerim û şil
Nîwnîgay xaney estêrey emel
Nexmey giftugo wek cirîwey mel
Syaçemane, syaçemane
Beheştî ’eşqe em hewramane

’eşqî êwarey sererê rêgey kanî
Ber edate çem kilpey goranî
Roj awa ebê şew tarîk daye
Dengî kina leyl her dwayî naye
Syaçemane, syaçemane
Beheştî ’eşqe em hewramane

Mang be tirîfey naw dê eka keyl
Hêşta her germe naley kina leyl
Ewendey dar û berdî hewraman
Rehmet le jinî bejin û bala cwan
Syaçemane, syaçemane
Beheştî ’eşqe em hewramane

Honrawe: goran

ڕاپۆرتی هەڵە