نەجمەدین غوڵامی

ڕاوکەری بەدخۆ

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
393
بە سەدان تۆپ و پیلانگێڕان هەزاران تفەنگ
دوژمن ناتوانی گەلمان ڕوونە بۆت نابێ بێدەنگ
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر

شەو تاریکیش بێ بڵێی و نەڵێی ڕۆژ ئەبێتەوە
کۆت و زنجیریش پۆڵابەست بێ هەر ئەپسێتەوە
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر

لافاوی مێژوو بە گوڕ و تاوە
پیسی و پل و پووش ئەخاتە لاوە
لای هەڵۆی بەرزەفڕی بەرزەمژی
چۆن بژی شەرتە نە وەک چەندە بژی